١٨ نیسان ٢٠٢١ - ١٣:٤٧
کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا دیاریکرا

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لەم وڵاتەی دیاری کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند  ، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا لە دەرەوەی ئەم وڵاتە سی مانگی بانەمەڕ ( بیستی ئایار) و لە نێوخۆی وڵاتیش پێنجی جۆزەردان ( 26 ی ئایار ) بەڕێوەدەچێت . 

سەباغ لە بەربژارانی پۆستی سەرۆک کوماریی ویست لە ماوەی دە رۆژدا ، لە 19 ی نیسان تا 28 ی ئەم مانگە داوای خۆیان بدەن بە دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە . 

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ھەڵبژاردنی سوریای زۆر بە گرنگ زانی و لە سوریاییەکانی دانیشتووی دەرەوەشی ویست بەشداریەکی بەرفراوانیان لەم ھەڵبژاردنەدا ھەبێت . 

342/